Hemin Hüseyin
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
هه‌ولێر- AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژی ٢١ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، نه‌به‌ز ئیسماعیل كه ئێستا له‌گه‌ڵ حاجییانی كوردستان له شاری مه‌ككه‌ی پیرۆزه، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''ئێستا ئێمه له فه‌ریزه‌ی حه‌جین و به‌پێی واجیباتی حه‌ج، رۆژی ٢٠ی ٨ له‌سه‌ر كێوی عه‌ره‌فه ده‌بین و رۆژی ٢١ی مانگیش یه‌كه‌مین رۆژی جه‌ژنی قوربانه له سه‌رتاسه‌ری جیهان''.