Sabri Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
مووش - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی مووشی كشتوكاڵ، خۆراك و ئاژه‌ڵداری توركیا، ئه‌رگون چۆڵاكئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له مووشه‌وه یه‌كه‌م كاروانی ئاژه‌ڵانی قوربانیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه كراوه.
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئه‌رگون چۆڵاكئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه به گشتی له پارێزگاكه‌یاندا، 50 هه‌زار ئاژه‌ڵی قوربانیان ره‌وانه‌ی پارێزگا جیاوازه‌كانی توركیا كردووه كه 30 هه‌زاریان ئاژه‌ڵی بچووك و 20 هه‌زاریشیان ئاژه‌ڵی گه‌وره‌بوون.
ئه‌رگون چۆڵاكئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له ئێستاوه دەستكراوه به ناردنی ئاژه‌ڵی قوربانی بۆ ناوچه‌كانی دیكه و، گوتی: "به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ زۆر زیادی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان له چاوه‌ڕوانیدا نه‌هێڵینه‌وه وه‌ك دامه‌زراوه هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستمان گرتووه‌ته‌به‌ر. ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی نه‌كوتراون و كوپارهیان نه‌بێت ره‌وانه ناكرێن".