Rewa Mahmut Hasan,Sarmand Hameed
25 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
حەمما
لە باشووری شاری حەمما لە سووریا ١٨ سەربازی رژێم کوژران، لەئەنجامی پێکدادانەکانیشدا گوندێک کەوتە دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانەوە دەستکەوتوون، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دوای پێکدادانەکان گوندی رمێلە ـیان لە باشووری شاری حەمما کۆنترۆڵ کردووە.
لە پێکدادانەکاندا ١٨ سەربازی رژێم کوژراون و هاوکات تانکێک و چەندین جبەخانەشیان کەوتووەتە دەست.
مانگی پێشووش هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن گوندی زارایان لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی رژێم دەرهێنابوو.