Muhammet Ali Kemal,Sarmand Hameed
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
هاووڵاتییانی دانیشتووی ئیستانبوڵ به ئاڵاکانی ده‌ستییانه‌وه هاتنه مه‌یدانی ته‌قسیم و دروشمه‌کانی ''رێک راوه‌سته، مه‌چه‌مێره‌وه، ئه‌م گه‌له له‌گه‌ڵ تۆدایه'' و ''ئه‌و ده‌ستانه بشکێ که بۆ پۆلیس درێژکران''یان گوته‌وه. تا دێت قه‌ره‌باڵغی مه‌یدانه زیاتر و زیاتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له چه‌ند شوێنێکی دیکه خێزانه‌کان به گروپ و له‌شێوه‌ی کارواندا دروشمی ''گه‌ل لێره‌یه، کوده‌تاچییه‌کان له‌کوێن'' ـیان گوته‌وه.
ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتییان دواتر به ئاڵاکانی ده‌ستییانه‌وه به‌ره‌و باره‌گای ئاک پارتی له ناوچه‌ی کاگتهانه چوون.