Hikmet Faruk Başer,Adem Demir,Hemın Othman Mohammed
01 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
له یه‌كی ئایار، رۆژی ره‌نج و پشتیوانییدا كه رێگه به سازدانی گردبوونه‌وه و خۆپیشان نادرێت له مه‌یدانی ته‌قسیم و ده‌ورووبه‌ری رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر.
له چوارچێوه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كاندا له مه‌یدانی ته‌قسیم، تالیمهانه، تارلاباشی، شه‌قامی یه‌كتربڕی دیوان، ده‌ورووبه‌ری پاركی گێزی، به‌رده‌م ماڕماڕا و سراسهلڤیلهر و شه‌قامی ئیستقلال به‌ربه‌ستی ئه‌منیی داندراوه.
تیمه‌كانی پۆلیس له هه‌ندێک شوێندا كه دهچنهوە سه‌ر مه‌یدانی ته‌قسیم خاڵی پشكنینیان داناوه و رێگه به هاووڵاتییان و گه‌شتیاران نادرێت بچنه مه‌یدانه‌كه‌وه.
هه‌ر له مه‌یدانی ته‌قسیمه‌وه تا تونێله‌كه و هه‌موو رێگا و شه‌قامه‌كانی سه‌ر شه‌قامی ئیستقلال رێوشوێنی ئه‌منیی گیراوه‌ته‌به‌ر و به‌ربه‌ستی ئه‌منیی داندراوه و پۆلیس چاودێری ده‌كات.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ر ته‌قسیم پۆلیسی هاتوچۆ داندراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، وێستگه‌ی میترۆی ئۆسمانبهری-وێستگه‌ی میتری ته‌قسیم-وێستگه‌ی میترۆی شیشهانه-هێڵی ئاسنینی گاپاتاش-ته‌قسیم، هێڵی ئاسنینی كاراكۆی-تونێل به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.