Dlshad Saifaalddin Ahmed
15 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2017
سلێمانى ـ AA
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتى سه‌ركۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوم و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى و بە ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى و سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌چوو، کە زیاتر له پێنج كاتژمێرى خایاند.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێندراوه و هەردوولا له‌سه‌ر پێنج خاڵ رێكکه‌وتوون کە بریتین لە:
یەکەم: جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزى گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان كرایه‌وه، كه ده‌سته‌به‌رى راپه‌ڕاندنى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانن له‌م قۆناغه‌دا.
دووەم: كۆبوونه‌وه، سووربوونى خۆى له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى تێكڕاى كێشه‌كان، به دیالۆگێكى بێمه‌رج و به‌رپرسیارانه‌ى بونیاتنه‌ر له‌نێوان به‌غداد و هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت.
سێیەم: هێزه كوردستانییه‌كان ئێستاش ئاماده‌ن گفتوگۆیه‌كى بێ مه‌رج و كراوه و بونیاتنه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى به‌غداد و هه‌ولێر و پره‌نسیپه ده‌ستوورییه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
چوارەم: كۆبوونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌كى ده‌زانێت لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانى عێراق و كوردستان، به‌شدارى دانوستاندنى نێوان هه‌رێم و به‌غداد بكه‌ن، هه‌روه‌ها لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش چاودێرى پڕۆسه‌كه بكه‌ن.
پێنجەم: له‌سه‌ر كێشه‌ى سه‌ربازى و ئاسایش، له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، یان هه‌ر شوێنێكى دیكه، هه‌موو چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێكى سه‌ربازى، یان جوڵاندنى هێز و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه، جگه له مه‌ترسییه‌كانى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌شه له‌سه‌ر هه‌ر جۆره هه‌وڵێكى راستگۆیانه، بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها راسته‌وخۆ پێشێلكردنى یاسا و رێسایه كه بڕیاریان لێ دراوه، هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق بۆ یه‌كلایى كردنى كێشه سیاسییه ناوخۆییه‌كان به‌كاربهێندرێ.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نێچیرڤان بارزانى، لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، مه‌لا به‌ختیار گوتى:" كۆبوونه‌وه‌كه له قۆناغێكى هه‌ستیاردایه، پرسیارى جۆراوجۆر هه‌یه له‌سه‌ر كه‌ركووك، له‌سه‌ر ریفراندۆم و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌ردوو حزب له‌سه‌ر كۆى ئه‌م پرسانه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ و مێژوویمان كرد به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌ركۆمارى عێراق و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان".
مەلا بەختیار گوتىشی: "كۆبوونه‌وه‌كه هه‌موو دۆخه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانى تاوتوێ كرد، سه‌نگه‌ربه‌ندى پێشمه‌رگه‌ى تاوتوێ كرد، پێشنیاره‌كان بۆ چۆنێتى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌ركووك و چۆنێتى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆیه‌كى به‌رپرسانه‌ى بونیاتنه‌ر له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم تاوتوێ كرا، سه‌ره‌نجام؛ بهتێروتهسهلكردنى باسكردنى ته‌واوى ئه‌و پرسانه، كۆبوونه‌وه بڕگه به بڕگه بڕیارى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵى گرنگى هه‌ستیار به هه‌رێمى كوردستان و عێراق و دۆخه‌كه و هه‌ردوو حزب و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، ده‌ركرد".
مه‌لا به‌ختیار هیواى خواست به‌غدا و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌واوى خاڵه‌كانى راگه‌یه‌ندراوى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه بخوێننه‌وه و گوتى: "تاوه‌كو په‌رۆشى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان بزانن كه چۆن له ئاستى به‌رپرسیارێتى قۆناغه‌كه بڕیار ده‌ده‌ین و ئاماده‌ین به ئه‌جێندایه‌كى كراوه دیالۆگى بێمه‌رج ده‌ست پێبكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دیالۆگمان ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و دیالۆگیش ره‌ت ناكه‌ینه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار له باره‌ى گوشاره‌كانى ئێران بۆسه‌ر حزبه‌كه‌ى، گوتى:" كۆمارى ئیسلامى ئێران فشار ده‌كات یان هه‌ر شتێكى تر ئه‌وه سیاسه‌تى خۆیه‌تى، ئێمه سیاسه‌تى خۆمان پیاده ده‌كه‌ین، پێش ریفراندۆم گفتوگۆمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌وڵه‌تانى ئیقلیمى، دواى ریفراندۆمیش هه‌ر گفتوگۆمان ده‌بێت بۆ هه‌ر بۆچوونێك كه ده‌رى ده‌بڕن له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانى ریفراندۆم، ئێستاش له‌ژێر فشاردا هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك ناكه‌ین، به‌پێى پێویستى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنى دیموكراسى و دابینكردنى مافه‌كان ئاماده‌ى هه‌موو گفتوگۆیهكین، حه‌شدى شه‌عبى كه هاتووه نه‌ده‌بوو بهاتایه، به‌پێى ئه‌و رێکكهوتنهى كاتى خۆى له‌كاتى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق هاتووه كه نابێت هیچ هێزێكى چه‌كدارى عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه سیاسییه‌كانى عێراق به‌كاربێت، ئه‌وان هاتوون ئێمه‌ش له به‌رامبه‌ریان وه‌ستاوین و له‌هه‌مانكاتدا له گفتوگۆداین بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه".
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى باشیان ئه‌نجامداوه، ئه‌و له وه‌ڵامى پرسیارى رۆژنامه‌نووسان و له باره‌ى داخستنى سنووره‌كان له لایه‌ن ئێرانه‌وه گوتى: "كۆمارى ئیسلامى ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى زۆرباش له‌وه تێده‌گات كه چه‌ند سه‌خته له‌سه‌ر ولاته‌كه‌ی و گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ر بووه و ده‌زانێت چه‌ند كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كانى خۆى، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه پێمان وایه نابێت ئێران پرسى گه‌مارۆى ئابوورى وه‌ك فشار له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌كاربهێنێت، چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌ك نییه، هیوادارین ئه‌وه رێوشوێنێكى كاتى بێت و مه‌رزه‌كان بكرێنه‌وه، چونكه ئه‌وه هیچ چاره‌سه‌ر ناكات".
نێچیرڤان بارزانى کە هاوکات جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە، لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان گوتی: "ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ جه‌ختمان له‌سه‌ر كرده‌وه، ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كێشه‌كان له‌نێوان ئێمه و به‌غدا ده‌كرێت له رێگه‌ى گفتوگۆى به‌رپرسیارانه له‌نێوان ئێمه و به‌غدا و به ئه‌جێندایه‌كى كراوه چاره بكه‌ین، به‌كارهێنانى چه‌ك ده‌ستوورى نییه و هیوادارین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گاته ئه‌وه‌ى چه‌ك به‌كاربهێندرێت له كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تریش، هیوادارین به‌غدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌و هه‌ڵه‌یه نه‌كاته‌وه، چونكه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هیچ لایه‌كمان نییه و تاكه رێگاى چاره‌سه‌ر ته‌نها گفتوگۆیه".
لەبارەی ئەگەر دواخستنی هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت، سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی کوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه كرد کە په‌رله‌مانى كوردستان له‌م رۆژانه‌دا كۆده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ئەنجام دان یاخود دواخستنى واده‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌دات.