Sangar Hamad Azeez
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر
لە چوارچیوەی لێکۆلینەوە لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیاربەکر لەسەر لیستی دەبەپە، فرات ئانلی دەستبەسەر کرا.
ئانلی کە پێنج رۆژ لەمەوبەر لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستی لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر، گوڵتان کشاناک دەستگیر کرا، ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگای دیاربەکر تا کاتی دادگایی کردنی دەست بەسەر کرا.
لە کاتێکدا دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئانڵی دەرکرد، لێکۆلینەوەکان لەگەڵ گوڵتان کشاناک بەردەوامە.
لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر، گوڵتان کشاناک و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیاربەکر لەسەر لیستی دەبەپە، فرات ئانلێ لە ٢٥ ئەم مانگە لە فڕۆکەخانەی دیاربەکر لەلایەن تیمی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکەوە دەستگیر کران.