Sangar Hamad Azeez
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر
هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر گوڵتان کشاناک و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیاربەکر لەسەر لیستی دەبەپە فرات ئانلێ رەوانەی دادگا کران.
کشاناک کە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوی تیرۆرستی چەکداری لەلایەن داواکاری گشتی دیاربەکرەوە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرکرا، رێکارە یاساییەکانی تەواو کراو دواتر رەوانەی لای دادوەری ئێشکگر کرا لە دادگای تاوانە قورسەکانی دیاربەکر .
لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر گوڵتان کشاناک و ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیاربەکر لەسەر لیستی دەبەپە فرات ئانلێ لە ٢٥ ئەم مانگە لە فڕۆکەخانەی دیاربەکر لەلایەن تیمی دژە تیرۆری سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەکەوە دەستگیر کران .