Abdullah Shukur
28 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2016
ئەنقەرە
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات، ناوەندی ھەماھەنگسازی سەرۆکایەتی وەزیران رایگەیاند کە ١٠ گوند لە ناوچەی جەرابلوس و سێ گوندیش لە ناوچەی راعی لە دەستی تیرۆریستان رزگار کردووە.
ناوەندی ھەماھەنگسازی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا رایگەیاند کە پشتیوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات، بەمەبەستی پاککردنەوەی تیرۆریستان لە سنووری تورکیا و گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی لە ناوچەکەدا پێویستیان بە یارمەتییە، بەردەوامە.
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە پێشڕەوەی سوپای سووریای ئازاد لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
راشگەیەنرا کە ھێزەکانی سوپای سووریای ئازاد، گوندەکانی عەمارنی، عەینەلبەیدا، دابیس، بالەبان، حیربیت، کرک ماغار و بەلڤەرەن و جوبەلکوس لە دەستی تیرۆریستان رزگار کراوە. ھاوکات لە ناوچەی ئەلراعی (چۆپانبێی)، گوندەکانی عەیاش، شێخ یەعقوب، کەرسانلی لە دەستی تیرۆریستان رزگار کراوە و چووەتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازادەوە.
راشگەیەنرا کە بردنی ھاوکاری مرۆیی لە لایەن تیمەکانی قزڵای تورکی لە ناوچەکەدا، دەستی پێکردووە.