Kosar OSMAN
06 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2016
عەنتاب
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بەرابەرایەتی ئەمریكا چەند پێگەیەكی داعشیان لە شاری جەرابلوسی سەربە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا بۆردومان كرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە گەواهیدەرانی ناوچەكەی وەرگرتووە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆردومانی چەند پێگەیەكی داعشیان لە شاری جەرابلوسی سەربە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا كرد.
جەرابلوس دەكەوێتە نزیك سنووری توركیا و دەنگی بۆردومانەكە لە شاری عەنتاب بیستراوە و هەروەها دووكەڵی شوێنە بۆردومانكراوەكانیش بە ئاسانی بینراوە.
ئەوە لە كاتێكدایە كە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و پەیەدە، لە باشووری جەرابلوس لە شەڕدان.