Dilşad Seyfeddin Ahmet . Sarmand Hameed
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
سلێمانی
كەمێك پێش ئێستا لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق و ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی عێراقی نوری مالیكی گەیشتە شاری سلێمانی و لە لایەن پارێزگاری شارەكە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكوومی و حزبی پێشوازی كرا.
مالیكی پێشتر رایگەیاند بوو ئامانجی سەردانەكەی بۆ كۆبوونەوە و دیداری سەركۆماری پێشوی عێراق جەلال تاڵەبانی و بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و لایەنەكانی ترە.
لە دوای نەمانی لە پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەوە یەكەم سەردانی مالیكییە بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجامی بدات.