Hemın Othman Mohammed
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری رایگه‌یاند کە هه‌ركاتێک ئه‌و به‌ڵگانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێت بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كان گونجاوبێت، ئه‌وا كاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
دوای به‌شداری كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له برۆكسل، كیری له‌گه‌ل نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، فێدێریکا مۆگێرینی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
له وه‌ڵامی پرسیاریكدا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی به توركیا، كیری گوتی: "تا ئێستا هیچ داواكارییه‌كمان پێ نه‌گه‌یشتووه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن. سه‌ركۆماری توركیا له به‌رده‌م رای گشتیدا داوای له ئه‌مریكا كردووه گوله‌ن راده‌ست بكه‌نه‌وه. من به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیام گوتووه پێویسته راده‌ست كردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاسادا گونجاو بێت و له زه‌مینه‌یه‌كی یاسایی و فه‌رمیدا داوا بكرێته‌وه. له‌و دۆسیه‌یه‌ی ئاراسته‌ی ئێمه‌ی ده‌كه‌ن بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی پێویسته به‌ڵگه‌ی تێدا بێت نه‌وه‌ك تۆمه‌تبار كردن".
هه‌روه‌ها كیری گوتی: "پێویسته به‌ڵگه‌ی پێویست ببینین كه بگونجێت له‌گه‌ل سیستمی یاسای وڵات‌دا. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان یه‌كانگیر بوون له‌گه‌ل ئه‌و ستانداردانه‌دا، ئه‌وا هیچ بهرژهوهندیهكمان له‌وه‌دا نییه كه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی رێككهوتننامەکەمان نه‌كه‌ین له‌گه‌ل توركیا له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه. به فه‌رمی داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌كراوه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو. هیچ شتێك ناكه‌ین كه به‌ر به رێككه‌وتننامه‌كان بگرێت".