Abdullah Shukur
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند: "ھەم لە ناوچەکە و ھەمیش لە ناوچەکانی دیکەی جیھان، بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ھەر لایەکەوە بێت قبوڵکراو نییە".
لە دوای لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریا لە ئیستانبوڵ، سەرکۆماری فەڕەنسا، ئێمانوێل ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش بە بەشداری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ ھەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی سووریا و لووتکە چوارقۆڵییەکە کرد.
ماکرۆن لەبارەی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی گوتی: "ھەم لە ناوچەکە و ھەمیش لە ناوچەکانی دیکەی جیھان، بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ھەر لایەکەوە بێت قبوڵکراو نییە".
ئێمانوێل ماکرۆن لەبارەی بەستنی ئاگربەستی یەکجارەکی لە سووریا گوتی: "ئاگربەستی ھەمیشەیی و یەکجارەکی لە ئیدلب زۆر گرنگە".
ماکرۆن لەبارەی ھەڵسوکەوتەکانی سوپای رژێمی سووریا گوتی: "ئەمڕۆ دووبارە رژێم لەڕووی سەربازییەوە بە بۆچوونی فەتح ھەڵسوکەوت دەکات. ئەمەش ھاوکار نابێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە سووریا".
ئیمانوێل ماکرۆن راشیگەیاند کە "زۆر گرنگە سووریایەکی گشتگیر دووبارە بنیات بنرێتەوە".
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن لە درێژەی گوتەکانیدا گوتییشی: "پێویستە هاووڵاتییانی سووریا بڕیار لەسەر داھاتووی وڵاتەکەیان بدەن".