Yusuf Özcan,Rewa Mahmut Hasan
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە رایگەیاند "لە پێش و لە دوای ریفراندۆمیش وەک گوتوومانە، خوازیاری دەوڵەتێکی عێراقی بەهێز و یەکپارچەین".
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی دوای کۆبوونەوەیان لە کۆشکی ئەلیزیە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی هاوبەشیان رێکخست.
بەر لە کۆبوونەوەکە لە نێوان فەڕەنسا و عێراقدا لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا، چەندین پرۆتۆکۆلی بەهێزکردنی هاوبەش واژوو کران. هەریەک لە وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، جان ئیڤ لۆدریان و وەزیری خوێندنی باڵای عێراق، عەبدولرەزاق عەبدولجەلیل رێککەوتنەکانیان واژوو کرد.
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن لە گوتەکەیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کە سەرەڕای تێپەڕینی وڵاتەکەی بە دۆخێکی سەختدا، سەردانی فەڕەنسای کردووە و بەو بۆنەیەشەوە سوپاسی کرد.
ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژەی بەوەدا کە فەڕەنسا و عێراق لە زۆر بواردا هاریکاری یەکتریان کردووە و رایگەیاند کە ئەمڕۆ پەڕەیەکی نوێیان هەڵداوەتەوە لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ عێراق.
ئیمانوێل ماكرۆن دووپاتیکردەوە کە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆی سەرەکیان لەسەر کراوە و ئامادەی فەڕەنساشی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی عێراق و گوتی: " بۆ سەقامگیری عێراق پێویست بە سەقامگیری سووریا هەیە".
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن باسی له‌وه كرد كه له هه‌مان كاتدا هاریكاری له بواره‌كانی ئابووریی، كولتووری و په‌روه‌رده له‌نێوان فه‌ڕه‌نسا و عێراق زیاد ده‌كه‌ن و، بهروارێكیشیان له‌و باره‌یه‌وه دیاریكردووه.
گوتیشی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێش و پاش ریفراندۆم گوتم كه یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و عێراقێكی به‌هێز ده‌خوازین. پێویسته له هه‌فته و مانگه‌كانی داهاتوودا دیالۆگێك به‌ناوی یه‌كپارچه‌یی عێراق رێكبخرێت و، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا مافه یاساییه‌كانی كورده‌كان بدرێت".
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هاوكاریه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان سه‌باره‌ت به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئامانجه‌كه‌ش ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیه له عێراقدا.
ناوبراو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه فه‌ڕه‌نسا 430 ملیۆن یۆرۆ بە قه‌رز دەدات بە عێراق و، بۆ ئه‌وه‌یش پاش نیوه‌ڕۆ واژووی پێویست ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی له گوتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش و، فه‌ڕه‌نسا له‌و باره‌یه‌وه رۆڵی گرنگی گێڕاوه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی باسی له‌وه كرد ئه‌و گرژیه‌ی به هۆی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروستبووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته هۆی لاوازبوونی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێویسته پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دواین قه‌ڵاكانی داعش كۆنترۆڵكراون و، گوتی: "پێكدادانی چه‌كداری نێوان هیزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ناخوازین. ده‌بێت فیدراڵی بێت و سه‌روه‌ری بپارێزرێت. كه‌س ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ پێشێل بكات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی بانگه‌وازی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا بارگرژی نوێ دروست نه‌بێت.