ئیستانبوڵ
دوای لیگی پاڵەوانيەتى یوفا 2016، له كۆتایی پاڵه‌وانیەتی تۆپی پێی ئه‌ورووپادا (یۆرۆ 2016)، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یاریزانی هێرشبه‌ری فه‌ڕه‌نسا ئه‌نتۆنی گریزمان، رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
رۆناڵدۆ كه به‌درێژایی خوله‌كه سێ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكهی تۆمار كردووه و هاوكاری تۆماركردنی سێ گۆڵی دیكه بووه، هه‌وڵ ده‌دات پورتوگال بكاته براوه‌ی یه‌كه‌می پاڵهوانیەتیهكه كه بۆ دووه‌مجاره له مێژوویی ئه‌و پاڵهوانیهتهدا ده‌گاته یاری كۆتایی.
گریزمان كه له پاڵهوانیەتهكه شه‌ش گۆڵی تۆمار كردووه و هاوكاری تۆماركردنی دوو گۆڵی دیكه بووه، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ جاری سێیه‌م ببێته براوه‌ی پاڵهوانیهتەكه، كه له یۆرۆی 1984 و 2000 براوه‌ی یه‌كه‌م بووه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ یه‌كێكه له یاریزانه‌كانی تۆپی پێی پورتوگال كه زۆرترین درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی پۆشیووە، پێش لویس فیگۆ كه‌وت و ئه‌و نازناوەی لێسەندەوە كه یه‌كێك بوو له یاریزانانی تۆپی پێی پورتوگال و له ساڵانی 1991ه‌وه بۆ 2006 درێسی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی پۆشی بووه.