Ömer Hakan Kibar
04 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
فیلمی یه‌ك خوله‌كی ناساندنی پاڵه‌وانێتی مۆتۆكرۆس (MXGP) كه بڕیاره 6 بۆ 8ی ئهیلوول له شاری ئافیۆنی توركیا به‌ڕێوه‌بچێت، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زیاتر له سێ ملیار جار ته‌ماشاده‌كرێت.
فیدراسیۆنی مۆتۆرسكیلی توركیا (TMF) له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، فیلمی ناساندنی پاڵه‌وانێتییه‌كه كه ماوه‌كه‌ی یەک خوله‌كه له لایه‌ن 57 دامه‌زراوه‌ی میدیاییه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه و له شه‌ش كیشوه‌ردا نیشان ده‌درێت.
هاوكات ئافیۆن له چوارچێوه‌ی پاڵه‌وانێتیی جیهانیی مۆتۆكرۆسدا، پاڵه‌وانێتیی مۆتۆكرۆسی ژنانی جیهان (MXWomen)، پاڵه‌وانێتیی مۆتۆكرۆسی لاوان (MX2) و پاڵه‌وانێتیی مۆتۆكرۆسی ئه‌ورووپا (EMX 2T)ی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بڕیاره پاڵه‌وانێتیه‌كه له لایه‌ن دامه‌زراوه به‌ناوبانگه وه‌رزشییه‌كانی Eurosport, beIN Sport, Sport TV, CBS Sports, Fox Sports, RTL و Motorsport TV یه‌وه راسته‌وخۆ بگواسترێته‌وه.
Sina Sportsی چینیش هاتووه‌ته نێو دامه‌زراوه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌كانی بواره‌كه.
ساڵی رابردوو پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌ڕێگه‌ی 56 دامه‌زراوه‌ی میدیایی گواسترایه‌وه و 1،8 ملیار كه‌س ته‌ماشایان كردبوو، به‌ڵام ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌به‌شداریكردنی Sina Sports، ده‌گاته 3،3 ملیار كه‌س.
ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی كه ساڵی رابردووش له ئافیۆن به‌ڕێوه‌چووه، داهاته‌كه‌ی بۆ توركیا 145 ملیۆن یورۆ بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ به زیادكرنی توانای چین، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت داهاته‌كه‌ی بگاته نزیكی 200 ملیۆن یورۆ.