Cemal Sargati
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
سلێمانی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خاڵ بەبەشداری ھەشت قورئان خوێن لەشارەکانی سلێمانی، ھەولێر، دھۆک وھەروەھا وڵاتانی ئێران، میسر و تەنزانیا بەڕێوە دەچێت.
لەم فێستیڤاڵەدا ھەشت قورئان خوێين بەشداریان تێدا کردووە کە چواریان لە وڵاتانی دەرەوە ھاتوون کە ئەوانیش یاسر عەبدولباست و یاسر شەرقاوی لە میسر، عبدولرەحمان ئیمام قلی لە ئێران، محەمەد رەمەزانی لە تەنزانیا، ھەروەھا لە ھەرێمی کوردستان کۆچەر عومەر، سەرخێل توفیق، عەباس شەریف، رەشوان خزر بەشدار بوون.
کۆچەر عومەر سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵی خاڵ ،بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم فیستیڤاڵە ھەشتەمین جارە بەرێوەدەچێت، ھەر جارەی چەند قورئان خوێنێکی نێودەوڵەتی بەشداری تێدا دەکەن".
کۆچەر ئەوەشی گوت "ھەموو ساڵێک ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەم فیستیڤاڵە تاوەکو قورئان خوێنانی نێودەوڵەتی روو لە ھەرێمی کوردستان بکەن".
فیستیڤاڵی خاڵ هەشتەمین فیستیڤاڵى نێودەوڵەتييە كە بۆ خوێندنى قورئانى پیرۆز ئەنجام دەدرێت.