Cemal Sargati
22 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2017
سلێمانى-AA
دیبهتهكان له دوو به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتبوون، دیبه‌تی یه‌كه‌م تایبه‌ت بوو به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی پاش 119ساڵ و دیهبیتى دووه‌میش تایبه‌ت بوو بهلێكهوتهكانى به ئه‌كادیمی كردنى میدیا له هه‌رێمى كوردستان، به به‌شداری ستران عه‌بدوڵڵا، نوره‌دین سەعید وه‌یسی، هانا شوان، بارزان عوسمان".
له‌م دیبه‌یته‌دا به‌شداربووان باسیان له ئاستنگەکانی به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسان كرد وه‌ك جیاوازی ڕه‌گه‌زی و حزبی و كه‌م ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌نووسان و لۆكاڵی میدیای كوردستان و ڕێگری كردن و به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتن زانیارییه‌كان.
سه‌رۆكى به‌شى راگه‌یاندن له كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆى سلێمانى، سه‌لام نه‌سره‌دین به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌یاند: "به‌بۆنه‌ى 119 هه‌مین ساڵیادى رۆژنامه‌گه‌ى كوردى به‌باشمان زانى ئه‌م دیبه‌یته سازبکەین تاكو له رێى خۆمانه‌وه بتوانین خزمه‌تێكى میدیا و راگه‌یاندنى كوردى بكه‌ین و بهروپێشهوهى ببەین".
گوتیشى: "جگە لە دیبەیتەکان، پێشسنگایهكى فۆتۆگرافیشمان كردەوە كه به‌شێوه‌یه‌كى پراكتیكى خوێندكاران توانیوویانه وێنەکانی خۆیان له‌م پێشه‌نگایه نمایش بكه‌ن".
ئه‌و راشیگه‌یاند: "دیبه‌یته‌كه دیبهتێكى كراوه‌بوو له‌نێوان خوێندكاران و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه شاره‌زان له‌بوارى راگه‌یاندن و میدیادا، باس له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی لە پاش 119ساڵ و هه‌روه‌ها لێكه‌وته‌كانى به ئه‌كادیمی كردنى میدیا له هه‌رێمى كوردستان کرا".
سه‌رۆكى به‌شى راگه‌یاندن ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد "ئامانجیان له‌م دیبه‌یته ئه‌وه‌یه كه چه‌ند راسپاردەیەکی زانستى لێ بکەوێتەوە بۆئه‌وه‌ى له داهاتوودا بۆ توێژینه‌وه‌كانیان كارى له‌سه‌ر بكه‌ن و قسه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه بكه‌ن كه به‌شێوازێكى مه‌یدانى رووده‌دات".
رۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵا كه یه‌كێك بوو لە به‌شداربووانى دیبه‌یته‌كه بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "گرنگى ئه‌م دیبه‌یته ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندنى له‌نێوان زانكۆ و بوارى رۆژنامه‌گه‌رى كوردى پته‌وتر ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌م جۆره دیبه‌یتانه له‌م رۆژه‌دا كه 119 ساڵ تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر ده‌رچوونى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى كوردى گرنگن و پێویستیشه زیاتر گرنگى پێبدرێت".
ستران عه‌بدوڵڵا گوتیشى: "له ئێستادا وه‌ك میدیاكارێك ده‌توانم بڵێم قه‌یرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌ری ته‌واوى هه‌بووه له‌سه‌ر میدیا و راگه‌یاندنى كوردى به‌وه‌ى له‌م چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ندین كه‌ناڵى راگه‌یاندن و چه‌ند ماڵپەڕ و رۆژنامه داخراون، بۆیه ئه‌گه‌ر پاڵپشتییەک نه‌بێت بۆ میدیا و راگه‌یاندن ئه‌وا ته‌مه‌نى میدیاى كوردى به‌رەو نه‌مان ده‌روات".
ئه‌و میدیاكاره ئه‌وه‌شى گوت: "له ئێستادا میدیا رۆڵێكى باش ده‌بینێت له دۆخى هه‌رێمى كوردستان و بووه‌ته سه‌كۆیه‌كى گرنگ".
له به‌شێكی دیکەی دیبه‌یته‌كه‌دا ده‌رگای گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووان كرایه‌وه و ئه‌وانیش ڕاو سه‌رنجی خۆیان خستەڕوو.
له به‌شی دووه‌می پانێڵه‌كه‌دا باس له لێكه‌وته‌كانی به ئه‌كادیمی كردنی میدیا كرا له هه‌رێمی كوردستاندا كه هه‌ر یه‌كه له كاوه ئه‌مین، د. ئیبراهیم سه‌عید، چیمه‌ن محه‌مه‌د، خه‌ڵه‌ف غه‌فور به‌شداربوون.
هاوكات هه‌ر بەهامان بۆنه‌وه به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلێژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان چه‌ند چالاكیه‌كی دیکەی له‌بواری میدیای بینراو و كاری ڤیدیۆیی و پێشانگای فۆتۆگرافی ئەنجام دا.