Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
28 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ماوه‌ی ئه‌م ١٠ مانگه‌ی دواییدا به تێكڕایی ١،٣ پله‌كانی گه‌رما له ئێران به‌رزبوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی به‌شی قه‌یرانه‌كان له فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی ئێران سادق زیانیان له‌باره‌ی وشكه‌ساڵی له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "له ماوه‌ی ئه‌م ١٠ مانگه‌ی دواییدا به تێكڕایی ١،٣ پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش له هه‌موو ناوچه‌كانی ئێران هه‌ستی پێده‌كرێت. له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما له چه‌ند خاڵێك له ٥٠ تێپه‌ڕیوون. پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌ی له سه‌دا ٢،٢ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به‌رزبوونه‌ته‌وه و وشكه‌ساڵی له هه‌موو شوێنێك زیاتر كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ئه‌و پارێزگایه".
ناوبراو هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و وشكه‌ساڵی له ئێران بۆ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی گه‌ردوون گه‌ڕانده‌وه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی وشكه‌ساڵی له ئێران له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌شی زۆری ده‌ریاچه‌ی ورمێ و رووباری زایه‌نده له ئه‌سفه‌هان وشك بوون. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر بژێوی ژیانی جوتیاران و بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان واز له كشتوكاڵ بهێنن و به‌ناچاری كۆچ بكه‌ن بۆ شاره‌كان.