Abdullah Shukur
28 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی گوتی: "ئەمریکا بە بیانووی قەشەیەک ھەڕەشە لە تورکیا دەکات. ئەمە پێشێلی بنەمای ئەخلاقییە و، پاشگەزبوونەوەیە لە ھاوبەشی ستراتیژی و سنوور بەزاندنە".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھەڵسەنگاندنی بۆ ھەڕەشەکانی ئەمریکا لە تورکیا بە سەپاندنی سزا لە ئەگەری رزگارنەکردنی قەشەیەکی ئەمریکی کرد.
دەوڵەت باخچەلی گوتەکانی ئاراستەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد و گوتی: "سەرۆکی ئەمریکا لەبری ئەوەی بەدوای قەشە بکەوێت، پێویستە بیر لەوە بکاتەوە کەی ئەو فەتۆچیانە رادەست دەکاتەوە کە لە وڵاتەکەی میوانداریان دەکات".
دەوڵەت باخچەلی لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "ئەمریکا بە بیانووی قەشەیەک ھەڕەشە لە تورکیا دەکات. ئەمە پێشێلی بنەمای ئەخلاقییە و، پاشگەزبوونەوەیە لە ھاوبەشی ستراتیژی و سنوور بەزاندنە".