Abdullah Shukur
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە لە ئێستادا لە چوارچێوەی بڕیاری ھاوبەشی ئەمریکا و تورکیا، لە منبج گەڕان و دەورییە دەستیپێکردووە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە گۆڕەپانی کۆماری شاری سامسون وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە لە ئێستادا لە چوارچێوەی بڕیاری ھاوبەشی ئەمریکا و تورکیا، لە منبج گەڕان و دەورییە دەستیپێکردووە.
ئەردۆغان گوتی: "ئێمە بەدوای کردار و خزمەتکردن و دەستخستنی خزمەتگوزاری بۆ شارەکانمانەوە بووین، نەک خۆ نیشاندان لەسەر شانۆ".
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا گوتی: "لە پێناو چەند دەنگێکدا، ھاوڕێیەتی و دۆستایەتیی درێژکراوە سیاسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی دابەشکارمان نەکردووە".
سەرکۆمار ئەردۆغان رەخنەی لە پارتی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی گرت و گوتی: "پێنج رۆژی ماوە، دوای پێنج رۆژ ئەم گەلە ئەزیزەم کۆتاییتان پێدەھێنێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر قەندیل کرد و گوتی: "ھەرچەندە کەسانێک تاکە گوتەیەکیش بە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز ناڵێن و ناڕەحەتن بە ئۆپەراسیۆنەکان، بەڵام ئۆپەراسیۆنەکانی ئێمە بۆ سەر قەندیل لە دژی تیرۆر بەردەوامە".
ئەردۆغان گوتیشی: "بێ ئەوەی شەرم بکات بەمن دەڵێت،'ئەو ئیدی ماندوو بووە'. موحەڕەم بەگ، من راھێنراوم، ١٦ ساڵی تەمەنم بە تۆپی پێ بەسەربردووە. ٤٠ ساڵ ئەزموونی سیاسیم ھەیە، بەڵام تۆ ھێشتا دەستت پێ نەکردووە کۆتایت ھات. بۆچی؟ چونکە تۆ سەرمایەت نییە جگە لە درۆ".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە گرنگی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران کرد و گوتی: "لە ٢٤ی حوزەیراندا ھەر دەنگێک کە دەدرێت بە ھاوپەیمانی کۆمار، دەبێتە دواین بزمار کە بە تابوتی سیستمی کۆنی تورکیا دەدرێت کە بەرھەمھێنەری کودەتا و قەیرانە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە لە بوونە خزمەتکاری گەلەکەماندا بەدوای مۆڵەتدا گەڕاین، نەک لە ئێشکگرتن لەبەردەم دەرگای گێرەشێوێنەکەی ئەدیرنە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی گوتارەکەیدا زیاتر گوتیشی: "لە قەندیل ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەین. لە یەکەم ئۆپەراسیۆندا، ٢٠ فڕۆکەمان بەرزکردەوە و ١٠ خاڵی گرنگمان پێکا. لە ئۆپەراسیۆنی دووەمیشدا تیمی سەرکردایەتیی ئەمانەمان پێکا. لە کوێ؟ لە عێراق. لە قەندیل لێماندان".