Ramal Mahmood
03 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە چەند سەدەی رابردوودا لەرووی کولتوورییەوە جیهان بەخێرایی بۆ دووبارەیی بوونەوە دەچێت. ئەم رەوشە تەنها بۆسەر کولتووری تورکیا نا بەڵکو هەڕەشەی گەورەشە بۆسەر هەموو کولتوورەکان. لە راستیدا دەکرێت ئەو دەرفەتە بگۆڕین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''پێویستمان بە هەستی کولتووری نیشتمانیی هەیە. ئەوەتان لەیاد نەچێت کە دەسەڵاتی سیاسیی لەرێگەی هەڵبژاردن، دەگدان و سندوقەوە دێت بەڵام کولتووری بەدەسەڵات پێویستی بە هەوڵدان، کارکردن، ئارەق رشتن و ماندووبوونە. پێویستە لەبەرامبەر بەبیانیبوونی کولتووریدا و داگیرکاریی کولتووریدا، بەها کولتوورییە خۆجێی و نیشتمانییەکانمان جارێکی دیکە بەزمانێکی نێودەوڵەتی بونیات بنێینەوە. هەرگیز خۆجێیی بوون و نیشتمانیی بوونی بەرهەمێکی کولتووریی نابێتە رێگر لەبەردەم ئەوەی مانا و پەیامەکەی ببێتە جیهانی''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "کولتوورێکی بێ عیرفان، بە راشکاوی قسە نەکردن جگە لە گوێزەرەوەیەک هیچی تر نین. بەهەمان شێوە تێڕوانینێکی کولتووری بێ ئاکار تەنها ئێمە لە ئامانجەکان دووردەخاتەوە. ئەگینا ئامانجی هونەر و کولتوور بەیەکگەیاندنی ئاوەز و ئاکاری مرۆڤە. لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان بە تێڕوانینێکی هونەری و کولتوورییە کە بە دوای باشی، جوانی و راستیدان".