Mazın Asad
03 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکەی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابریل ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەسەر داوای ئەڵمانیا ئەنجام دراوە.
لە پەیوەندییەکەدا چاوشئۆغڵو نیگەرانی خۆی لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی بەرنامەکانی وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ و وەزیری ئابووری نیھاد زەیبەکچی لە ئەڵمانیا نیشاندا.
چاوشئۆغڵو و گابریل رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی دیدارێک لە ٨ی ئادار لە ئەڵمانیا.