Abdullah Shukur
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2018
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و ترەمپ ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان لەبارەی پرسەکانی وەک لێکۆڵینەوەکانی پەیوەندیدار بە فەتۆ لە ئەمریکا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردووە.
ئەردۆغان و ترەمپ ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت تاوانی کوشتنی خاشقچی بە گشت رەهەندەکانییەوە ئاشکرا بکرێت و رێگا نەدرێت ئەو پرسە پەردەپۆش بکرێت.
ئەردۆغان و ترەمپ خۆشحاڵی خۆیان لەبارەی دەستپێکردنی چالاکییەکانی دەورییەی ھاوبەشی نێوان سوپای تورکیا و ئەمریکا لە چوارچێوەی نەخشە رێگای منبج دەربڕی.
ئەردۆغان و ترەمپ جەختیان لەسەر گرنگی ھەماھەنگی نزیکی ھەردوو وڵات لە پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی گشت رێکخراوە تیرۆریستییەکان کردەوە.