Sangar Hamad Azeez
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: "تورکیا پێویستی بە دەسەڵاتێکە کە هەردەم خاوەن هێز و ئیرادە بێت و دەستوورێک بنووسێتەوە بەهۆیەوە بەردەوام ئارامیی بەرقەراربێت. تاوەکو ئەمڕۆ ٦٠ ماددەی دەستوور رێککەوتنی لەسەرکراوە و ئەوانەی دیکەش هەندێک کەموکوڕییان تێدایە و لەلایەن فراکسیۆنی ئاکپارتیەوە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، دەهێنرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت. ئەگەر ٣٦٧ دەنگ بهێنێت یاخود ٣٣٠ لە هەردوو حاڵەتدا بڕیاری کۆتایی دەبەینەوە لای گەل".