Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قرغیزستان ئێران عهبدلدایهڤ ئه‌نجام دا و سه‌باره‌ت به‌ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆی پێڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان وه‌رگیراوه، چاوش‌ئۆغڵو بۆ رووداوه‌كه سه‌ره‌خۆشیی خۆی ئاراسته‌ی عهبدلدایهڤ كردووه.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماده‌یی توركیای بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی قرغیزستان راگه‌یاند.