Nazir Aliyev Tayfur
01 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
بیشکێک - AA
سەرکۆماری قیرغزستان، سەدر کاپارۆڤ، ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ یادی ئەو کەسانەی لە شەڕ و پێکدادانەکانی سنووری قیرغزستان-تاجیکستان لە ٢٩ی نیساندا کوژران، لەمڕۆوە دوو رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری قیرغزستانەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە سەرکۆماری کاپارۆڤ بڕیاری راگەیاندنی دوو رۆژ ماتەمینی لە ١-٢ی ئایار بۆ یادی کوژراوانی پێکدادانەکان پەسەند کردووە.
لەو شەڕ و پێکدادانەی دوێنێ بەهۆی کۆنترۆڵکردنی تۆڕی دابەشکردنی ئاو لە سنووری قیرغزستان-تاجیکستان روویدا، ٣١ کەس لە بەری قیرغزستان کوژران و، ١٣٤ کەسیش برینداربوون.
وەزارەتی دۆخە لەناکاوەکانی قیرغزستان، ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاندبوو کە ئاگر لە ٢١ خانوو، ١٠ بەنزینخانە، قوتابخانەیەک، دوو کافتریا، هەشت دووکان، بنکەیەکی پۆلیسی سەر سنوور، بنکەیەکی ئاگرکوژێنەوە کەوتووەتەوە.