Hanife Sevinç,Hemın Othman Mohammed
22 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
له ناوچه‌ی كاختهانه سەربە ئیستانبوڵ، دوای ئه‌وه‌ی دیواری راگری پرۆژه‌یه‌ك رووخا، بینایه‌كی چوار نهۆمی كه چۆڵ‌كرابوو ئه‌ویش رووخا.
له شه‌قامی ئاكیجی گه‌ڕه‌كی یه‌حیا كه‌مالی ناوچه‌ی كاختهانه دیواری راگری پرۆژه‌یه‌ك رووخا. به هۆی رووخانی ئه‌و بینایه‌وه، هه‌ندێک بینای شه‌قامه‌كه‌ی سه‌ر دیواره راگره‌كه به هۆی مه‌ترسی رووخانه‌وه چۆڵكرا.
بینای ژماره 22 كه چۆڵ‌كرابوو له ئه‌نجامی رۆچوونی خاكه‌كه‌یه‌وه داڕووخا و، دوو ئۆتۆمبێل كهوتنهژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكه‌وه.
له كاتێكدا تیمی پۆلیس ریوشوێنی ئه‌منیی له ده‌وروبه‌ری بیناكه گرتووه‌ته‌به‌ر، تیمی ئاگركوژێنه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی.
- "رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه"
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه، پارێزگای ئیستانبوڵ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و، تیایدا باسی له‌وه كردووه كه بینای ژماره 22ی شه‌قامی ئاكینجی به‌هۆی رووخانی دیواری راگری پرۆژه‌یه‌كه‌وه كاتژمێر 14:15 خوله‌كی ئه‌مرۆ رووخاوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "كاته‌كانی به‌یانی دانیشتووانی بیناكه گوازرانه‌وه و ئاسایش له ده‌وروبه‌ری بیناكه ده‌سته‌به‌ركرا. رووداوه‌كه زیانی گیانی نییه. دانیشتووانی 10 بینای ده‌وری بینا رووخاوه‌كه كه مه‌ترسیان له‌سه‌ره گوازراونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن یه‌كه پهیوهندیدارهكانمانهوه رێوشوێنی ئه‌منیی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر".