Halil Demir,Hemın Othman Mohammed
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
ئیستانبوڵ - AA
كاره‌كانی گه‌ران و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی داروپه‌ردووی بینا حه‌وت نهۆمییه داڕووخاوهكهی ناوچه‌ی كارتاڵی ئیستانبوڵ درێژه‌ی هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی له شه‌شی شوباتدا له كۆڵانی سه‌مای سه‌ر شه‌قامی بانكالار بینایه‌ك داڕووخا، تیمه پسپۆڕه‌كان ده‌ستیان به كاره‌كانیان كرد و نموونه‌یان له ستوونی بیناكانی دیكه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كه وه‌رگرت و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
هاوكات دوو ئۆتۆمبێلی كاركردن كه كه‌تبوونه ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی بیناكه ده‌رهێنرانه‌وه.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له ده‌وری بیناكه زیانیان به‌ركه‌وتبوو له رێگه‌ی كرێنه‌وه راكێشران و دوورخرانه‌وه.