Çiğdem Alyanak,1 23
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
كۆجائه‌لی - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "دوای ئەوەی ناوچەکە بە تەواوی لە پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە-داعش پاککرایەوە، ئەوانەی ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و لە تورکیا میواندارمان کردوون کە ٣٥٠ هەزار عەفرین-ین، دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان، لەوێ بەردەوام دەبن".
له میانی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كدا له كۆجائه‌لی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
بینالی یڵدرم ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی به‌بیرهێنایه‌وه كه توانیان له‌و رێگایه‌وه ناوچه‌یه‌ك له تیرۆریستانی داعش پاك بكه‌نه‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له زوڵم و زۆری داعش رزگار بكه‌ن و ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه، تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونیش پاراستنی ماڵ و گیانی هاووڵاتییانه له هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و رزگاركردنی خوشك و برا عه‌ره‌ب، كورد و توركمانه‌كانه له ده‌ست زوڵم و سته‌می رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز و گوتی: "دوای ئەوەی ناوچەکە بە تەواوی لە پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە-داعش پاککرایەوە، ،ئەوانەی ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و لە تورکیا میواندارمان کردوون کە ٣٥٠ هەزار عەفرین-ین، دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان، لەوێ بەردەوام دەبن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه تورکیا لە ناوچەکەدا تەنها بەوەوە ناوەستێت کە یەکپارچەیی خاکی خۆی بپارێزێت و ئاسایشی گیانی ماڵی هاووڵاتییانی بپارێزێت، هاوکات پاڵپشتیەکی باش دەکات بۆ لابردنی ناسەقامگیری ناوچەکە.
بینالی یڵدرم تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتێكدا توركیا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بێته‌وه، كه‌سانێك وه‌ك هه‌لی غه‌نیمه‌ت له ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌دوای چه‌ند گهلهكۆمهكیهوهن و گوتی: "به راشكاوی ده‌ڵێم هه‌لومه‌رجه‌كه هه‌رچۆنێك بێت هێزی ده‌ریایی توركیا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌نێو به‌رێت. با كه‌س به هه‌ڵه‌دا نه‌چێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "هێزه ئیمپریالییه‌كان كه پڕۆژه‌ی داگیركارییه‌كان به‌ده‌سته‌وه‌یه به ناوی ئه‌وه‌ی كه گوایه 'سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌دی ده‌هێنن' هه‌نگاوێكی جددییان نه‌ناوه بۆ سه‌قامگیری له سووریا و له ناوچه‌كه و له خه‌می خه‌ڵكدا نه‌بوون. ته‌نها یه‌ك ریزپه‌ڕ نه‌بێت ئه‌ویش توركیایه".