Kemal Karadağ,1 23
25 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زاره‌تی دادی توركیا رایگه‌یاند ده‌ستیان كردووه به هه‌وڵه‌كانیان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه، ساڵح موسلیم كه له چیک ده‌ستگیركراوه.
وه‌زاره‌تی داد له راگه‌یه‌ندراوێكدا كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هۆبه‌ی چواری دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ی وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی گوڤهنپاڕكی شاری ئه‌نقه‌ره، ساڵح موسلیم-ی به "هه‌وڵدان بۆ تێكدانی یه‌كڕیزی ده‌وڵه‌ت و یه‌كپارچه‌یی وڵات"، "كوشتنی مرۆڤ به مه‌به‌ست"، "هه‌وڵدان بۆ مرۆڤ به مه‌به‌ست"، "زیانگه‌یاندن به موڵكی گشتی" تۆمه‌تبار كردووه.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه دادگاكه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ موسلیم ده‌ركردووه و له میانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا ناوبراو له لیستی سووری داواكراواندایه.
وه‌زاره‌تی داد تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای ئه‌وه‌ی موسلیم له چیك بووه كه‌وتوونه‌ته خۆ و دوای په‌یوه‌ندیكردن به‌مه‌به‌ستی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به توركیا داوای ده‌ستگیركردنی كراوه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه وەبیری هێناوه‌ته‌وه كه موسلیم له پڕاگی پایته‌ختی چیك ده‌ستگیر كراوه و ئه‌وانیش هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی توركیا بكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه دوای ده‌ستگیركردنی كاتی ناوبراو له چیك به‌پێی حوكمی "په‌یماننامه‌ی ئه‌ورووپا بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباران"، داواكاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی موسلیم-یان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و وڵاته ره‌وانه كردووه.