Sangar Hamad Azeez
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار واژوو بۆ ئەو راپرسییەی کە ماڵپەری فەرمی کۆشکی سپی کردوويەتی لەبارەی رادەستکردنەوەی سەرکردەی رێکخراوی تیرۆريستی فەتحوڵڵاچییەکان فەتحوڵڵا گولەن بۆ تورکیا دەستیپێکرد.
بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییە تورکییەکان ، لە نیویۆڕک کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد.
لە میانی لێدوانێکی بۆ رۆژنامە نووسان گوتەبێژی رێکخراوە مەدەنییە تورکییەکان جاهید ئۆکتای جەختیکردەوە لەوەی کەوا ئامانجیان ئەوەیە کەوا بەر لە تەواو بوونی وادەی راپرسییەکە ژمارەی تەواوی واژووەکان کۆبکەنەوە.
ناوبراو گوتی: "کۆشکی سپی ١٠٠ هەزار واژووی وەک سنوور داناوە و هەوڵدەدەین بەر لە تەواو بوونی وادەکەی ئەو رێژەیە تەواو بکەین".
ئیبراهیم کورتوڵوش کە بازرگانێکی تورکە لە ئەمریکا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا دواو گوتی: "ئێمە ناڕەحەتین بە بوونی گولەن لە ئەمریکا، پێویستە بەرلەوەی هەر کێشەیەک بنێتەوە ڕەوانەی تورکیا بکرێتەوە و رێکاری پێویستی لە دژ بگیرێتە بەر".