Abdullah Shukur
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "پەیامە ھەڕەشە ئامێزەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی بە ئاراستەی وڵاتەکەمان لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێچەوانەی یاسای ھاوپەیمانییهتییه. ئەم پەیامانە ھەرگیز جێگای قبوڵکردن نین بۆ گەلێک، کە لە دوای شەڕی رزگاری نەتەوەیی سەربەخۆیی خۆی بەدەستھێناوە".
کلچدارئۆغڵو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەڵامی ھەڕەشەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە سزادانی تورکیا لە ئەگەری رزگار نەکردنی قەشەیەکی ئەمریکی، دایەوە.