ئەنقەرە
ئاژانسی ئانادۆڵو، بەردەوامە لەسەر بەرفراوانکردنی تۆڕی جیھانی خۆی. دوای ئەوەی لە رابردوو لەگەڵ گرنگترین ئاژانسەکانی جیھان لەبارەی بڵاوکردنەوەی وێنە رێککەوتنی کرد و وێنەکان کەوتنە بازاڕەوە، ئەمجارەیان AA بەو رێککەوتنەی لەگەڵ " photoVI" کە گەورەترین ئاژانسی وەرزشی ھۆڵەندایە، لە بواری بە جیھانیبوون ھەنگاوێکی گەورەی ناوە.
AAبە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە ساڵی ٢٠١٣ ئیمزایکرد، وێنە بەسەر گەورە ئاژانسەکانی جیھان بڵاودەکاتەوە. لەدوای رێککەوتنی AA لەگەڵ AFP لەگەڵ ئاژانسەکانی تری وەکو DPA، CONTACTO، SCANPİX دواترینی لەگەڵ photoVI بەمشێوەیە وێنەکانی لە ئەمریکا، ئەوروپا و تاوەکو ئاسیا بڵاودەکاتەوە.
AA، ھەموو مانگێک بە رێی ئەو ئاژانسانە٣٥٠٠ وێنە لە بارەی رووداوەکانی جیھان بڵاودەکاتەوە. ھەواڵە گەرمەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا وێنەکان دەگرێ، بەمەش ھەموو رۆژێک زیاتر جێی خۆی لە میدیای نێونەتەوەیی خۆشتر دەکات.
AA لە مانگەکانی رابردوو لەبارەی رووداوەکانی میسر و کودەتای سەربازیی، چەندین جۆری ھەواڵی بڵاوکردەوە، دوایینی لەبارەی فلیپین و تەقینەوەکەی بەیروت لەبەردەم کۆنسوڵخانەی ئێران یەکەمین ئاژانس بوو ھەواڵەکانی بڵاوکردەوە.