سترانسبۆرگ
سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەری گشتی AA کەمال ئۆزتورک، لە چوارچێوەی کاری ١٠٠ ساڵەی AA لەگەڵ ھەردوو ئاژانسی ھەواڵی رووسی ئیتەر تاس و ریا نۆڤاستی رێککەوتنی ھەماھەنگی ئیمزا کرد. مەڕاسیمی واژۆکردنی رێککەوتنەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆک دەوڵەتی روسیا ڤلادیمیر پوتین بەڕێوەچوو.
لە میانەی کۆبوونەوەی چوارەمینی باڵای ھەماھەنگی رووسیا – تورکیا لەشاری سترانسبۆرگ، رێککەوتنی نێوان AA و ئاژانسی ھەواڵی دەوڵەتی رووسیا ئتەر تاس و ریا نۆڤیستی بە ئامانجی پێشکەوتن، بەھێزبوون و بەپیشەیبوونی ھەردوو واژوکرا.
رێککەوتنەکە کە بە ئامادەبوونی ھەریەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان و ڤلادیمێر پۆتین ئەنجامدرا، تیایدا کەمال ئۆزتورک نوێنەرایەتی AA کرد و سێرگی میخائیلۆڤیش نوێنەرایەتی ئیتەر تاس و سێڤلتانا میرۆلۆکیش نوێنەرایەتی ریا نۆڤیستی کرد.
بە گوێرەی دوو رێککەوتنەکەی لەنێوان AA و ئیتار تاس کراوە، ھەردوو ھەواڵەکانیان بە زمانی ئینگلیزی دەگۆڕنەوە.
ئامانج لە رێککەوتنی AA و ریا نۆڤۆستی، ئاسانکردنی کاری میدیایە لە بوارەکانی کلتوور، ئابووری، وەرزش و سیاسەت، ھەروەھا پیشخستنی پڕۆژەی ھاوبەش بە مەبەستی نزیککردنەوەی ھەردوو کۆمەڵگای رووسی و تورکی ئامانجێکی تری ئەو رێککەوتنەیە.
لەیەک ھەفتە واژوکردنی چوار رێککەوتن
ئاژانسی AA ژمارەی رێککەوتنی لەگەڵ ئاژانسە نێونەتەوەیەکان زیاتر دەکات، درێژە بەھەماھەنگی لەگەڵ ئاژانسەکانی دەرەوە دەدات. AA بەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئەو دوو ئاژانسە رووسیەی سەرەوە، ژمارەی واژوکردنی رێککەوتنی لەگەڵ ئاژانسە نێونەتەوەیەکان لە ماوەی یەک ھەفتە دەگەینێتە چوار رێککەوتن.
لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی چوارەمینی ئاژانسەکانی جیھان کە لە شاری ریاز پایتەختی عەرەبستانی سعودی بەسترا، کەمال ئۆزتورک بەڕێوەبەری گشتی AA رێککەوتنی ھەماھەنگی لەگەڵ عەبدوڵا فەھد ئەلحوسەین سەرۆکی گشتی ئاژانسی ھەواڵی فەرمی سعودی SPA واژوکرد. ھەروەھا ھەر لەو ھەفتەیە AA رێککەوتنی ھەماھەنگی لەگەڵ ئاژانسی ھەواڵی ژاپۆنی KYODO واژو کرد.