بەغدا
نوێژی ھەینی دەرگای مزگەوتەکانیان لە بەغدا داخست.یەکێتی فقەکانی عێراق کە بە گەورەترین دەسەڵاتی ئایینی دادەنرێت لەلای سوننەکانی عێراق لە لێدوانێکیدا دەڵێ:" بەھۆی بەردەوامی ھێرش کردنە سەر پیاوانی ئایینی سوننە لە عێراق، مزگەوتەکانی عێراق تا لێدوانێکی تر دەرگاکانیان دادەخەن".
لێدوانەکە، بەبیری ھێنایەکەوە کە قاسم ئەلمەشھەدانی ئەندامی یەکێتی ئیمام و خەتیبی بەغدا رۆژی سێشەممە لە نزیک بازگەیەکی پشکنین کوژرا.
ھەروەھا دەڵێت: "حکوومەتی مالیکی بەرپرسە لە کوژرانی مەشھەدانی". لێدوانەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە حکوومەتی نوری ئەلمالیکی داواکاری خۆپیشاندەرانی جێبەجێ نەکردووە.
لە شارەکانی رومادی، سەڵاحەدین، کەرکووک، موسڵ و بەغدا لەدژی سیاسەتەکانی حکوومەتی مالیکی نزیکەی ٦ مانگە خۆپیشاندان بەردەوامە.
خۆپیشاندەران داوای ئەو کردەوە و ئەشکەنجەیە دەکەن کە گیراوانی سوننە لە زیندانەکان رووبەڕوی دەبنەوە.
لەلای خۆشیەوە مالیکی خۆپیشاندەران بە تێکدەر لە قەڵەم دەدات.