Ömer Yıldız
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
ئادانا - AA
داواكاری گشتی كۆماری ئادانا له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تاوانی رێكخراوی چه‌كداریی، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ٧٤ گومان‌لێكراو ده‌ركرد.
به فه‌رمانی داواكاری گشتی كۆماری ئیستانبوڵ، لێكۆڵینه‌وه له ٥ پارێزگادا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تاوانباران په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌ی تاوانی چه‌كداری رێكخراوه‌یی، ده‌ستی پێكرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له پارێزگاكانی ئادانا، كۆنیا، مه‌رسین، ماردین و ئیزمیر، ٨٧ ناونیشان پشكنینی بۆ كرا و تا به‌ره به‌یانی به‌رده‌وام بوو.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا توانرا چه‌ند گومانلێكراوێك كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستگیركراوه‌كان دوای ته‌واوبوونیان كه پشكنینی پزیشكی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش كران.