ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون رایگه‌یاند ''توركیا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا جگه له له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ماوه‌یه‌كی زۆره رووی له هاووڵاتییانی تورك کردووە و رزگاركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ده‌ست چه‌ته چه‌كداره‌كان ئامانجێكی دیكه‌ی نییه''.
فه‌خره‌ددین ئاڵتون وتارێکی له‌ژێر ناوی ''جیهان ده‌بێت پشتیوانی له‌و پلانه‌ی توركیا بكات كه بۆ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ئاماده‌ی كردووه'' بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسی.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له وتارەكهیدا باسی له‌وه كردووە كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامیدا ره‌زامه‌ندی نیشانداوە له‌سه‌ر پێدانی رابه‌رایه‌تیکردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به توركیا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ''سوپای توركیا له‌گه‌ڵ سوپای سووریای ئازاد به‌یه‌كه‌وه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سنووری توركیا-سووریا تێده‌په‌ڕێنن و نووسیوێتی ''جیهان ده‌بێت پشتیوانی له‌و پلانه‌ی توركیا بكات كه بۆ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ئاماده‌ی كردووه''.
فه‌خره‌ددین ئاڵتون گوته‌كانی جۆرج واشنتۆن-ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌ڵێت ''پێویسته ئه‌مریكا خۆی له رێككه‌وتنی درێژخایه‌ن به دوور بگرێت'' و رایگه‌یاند: ''به‌رپرسانی ئه‌مریكی ساڵانێكه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه، باڵی سووریای رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه دروستیانكردووه دژبه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش 'تاكتیكییه'. دوایین بڕیاری سه‌رۆك تره‌مپ پشتیوانی له‌و بۆچوونه ده‌كات. توركیا وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 'به‌دوای ئه‌و دڕه‌ندانه‌دا نه‌گه‌ڕێت له ده‌ره‌وه بۆ له‌ناوبردنیان'. به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڕنده‌كان ده‌رگاكانیان شكاندین و نیازی زیانگه‌یاندنیان هه‌بێت به هاووڵاتییانمان، ئه‌وا به‌رپه‌رچیان ده‌ده‌ینه‌وه. هیچ كاتێك بڕیارێكی ئاسان نه‌بووه كچان و كوڕانی گه‌نج بنێریت بۆ جه‌نگ. وه‌ك ئه‌وه‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆماره‌كه‌مان مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك گوتی: 'هەتا ژیانی نه‌ته‌وه نه‌چێته ژێر مه‌ترسییه‌وه جه‌نگ تاوانه'، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ خۆمان له دۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا ده‌بینینه‌وه''
- ''سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو جیهاندایه''
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا جگه له له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ماوه‌یه‌كی زۆره رووی له هاووڵاتییانی تورك کردووە و رزگاركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ده‌ست چه‌ته چه‌كداره‌كان ئامانجێكی دیكه‌ی نییه و نووسیوێتی ''توركیا كه ده‌یان هاووڵاتی له‌ده‌ستداوه له هێرشه‌كانی داعشدا، یه‌كه‌م وڵاته هێزی شه‌ڕكه‌ری ره‌وانه‌ی سووریا كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌مان هاوكاری سوپای سووریای ئازادی كرد له هێشتنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌نێو زیندانه‌كاندا. سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی داعش له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه كه دراوسێی سووریایه. پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مریكا و دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه''.
فه‌خره‌ددین ئاڵتون هه‌روه‌ها نووسیوێتی ''له رۆژانی داهاتوودا ده‌بینین كه چه‌كدارانی یه‌په‌گه چۆن پێشوازی له گۆڕینی ئه‌و رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. به دڵنیایییه‌وه دوو بژارده‌یان هه‌یه: ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه به‌بێ دواكه‌وتن ته‌سلیم ده‌بن. یاخود گوێ له به‌ناو فه‌رمانده‌كانیان ده‌گرن كه ده‌ڵێن رووبه‌ڕووی سه‌ربازانی تورك ده‌بنه‌وه، له‌و دۆخه‌شدا به‌ربه‌ست ده‌بین له‌وه‌ی چالاكییه‌كانمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش رووبه‌ڕووی شكست بكه‌نه‌وه. سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به‌ڕابه‌رایه‌تی توركیا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو جیهاندایه. سه‌ربازانی ئه‌مریكا كه ساڵانێكه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتمانه‌كه‌یان. ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناوخۆ كه له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ده‌ركراوه دووباره له زێدی باوباپیرانی جێگیر ده‌بێت. ناوچه‌ی ئارام بۆ ئه‌ورووپاش باشه. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی توندوتیژی و ناسه‌قامگیری ده‌كات كه ره‌گوڕیشه‌ی كۆچ و رادیكاڵین. دوایین جار ئه‌م پلانه گونجاوه بۆ پاراستنی كه‌سانی بێتاوانی توركیا له رێكخراوێكی تیرۆریستیی''.
- ''ئه‌گه‌ر ناوچه‌ی ئارام دروستكرا، دوو ملیۆن کەس ده‌گه‌ڕێته‌وه سووریا''
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان مانگی رابردوو له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ورده‌كاری پلانی ''ناوچه‌ی ئارام''ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند ''ئه‌گه‌ر له نێوان رووباری فورات و سنووری سووریا-عێراق ناوچه‌یه‌كی ئارام به قوڵایی ٣٢ كیلۆمەتر دروست بكرێت، پێشبینی ده‌كه‌ین دوو ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان. ئه‌گه‌ر سنووری باشووری ناوچه‌ی ئارام بگه‌یه‌نرێته دێرازۆر-ره‌ققه، ئه‌وا ئه‌و ژماره‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ئه‌ورووپاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ره‌نگه بگاته سێ ملیۆن''.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ''بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌ی ئارام سوود له‌و ئه‌زموونانه وه‌رده‌گرین كه له باكووری سووریا به‌ده‌ستمان هێناون. پێمانوایه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گه‌لی سووریا له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییانه‌ی به هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن باشترین چاره‌سه‌ره. بۆ به‌رگرتن له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش زۆر گرنگه پشتیوانی له نوێنه‌ری سیاسیی ناوخۆ بكرێت و به‌هێز بكرێت. هه‌روه‌ها وه‌ك عه‌فرین له‌و شوێنانه‌ی كورده‌كان زۆرینه‌ن ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌مان كردووه ئیداره‌ی خۆجێیی هه‌بێت. ئه‌و ره‌وشه له‌و شوێنانه‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت كه كورده‌كان زۆرینه‌ن تیایاندا. ئامانجه‌كه‌مان، ئه‌و هه‌نگاوانه به‌و خوێندنگه، نه‌خۆشخانه و پرۆژانه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون تاجیان له‌سه‌ر ده‌نرێت كه به وه‌به‌رهێنانی ژێرخانی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كرێن''.
- ''توركیا ئاماده‌یه و له توانایدایه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ملیۆنەها په‌نابه‌ر بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان''
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، فه‌خره‌ددین ئاڵتون باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رپرسیارێتی ئۆپه‌راسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشی له ئه‌ستۆ گرتووه، له‌به‌رئه‌وه توركیا كه دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپای هەیە لە ناتۆ ئه‌و رابهرایهتییهی وه‌رگرتووه و ئاماده‌یه و له توانایدا هه‌یه پرۆسه‌كه به ئامانج بگه‌یه‌نێت و ملیۆنەها په‌نابه‌ر بگه‌ڕێنێته‌وه بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. راشیگه‌یاند ''له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا ده‌بێت كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی توركیا بكات بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه و زیادكردنی سه‌قامگیری''.
news_share_descriptionsubscription_contact

