Yusuf Koyun
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئادانا-AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە شاری ئادانا، ١٣ گومانلێکراو بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر ژمارەیەک شوێن کە یەکێکیان کۆنسولخانەی ئەمریکایە دەستگیرکران.
بە پێی زانیارییەکان تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتی بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام دا لە بەرەبەیاندا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە رێوشوێنێکی ئەمنی توندی تیادا گیرابووە بەر، تیایدا تیمەکانی هێزی تایبەت هەڵیانکوتایە بەسەر ژمارەیەک ناونیشان.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٣ کەس کە ١٢یان سووری بوون دەستگیرکران و ژمارەیەک لەو کەلوپەلە دیجیتاڵیانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە لێکۆڵینەوە لەسەریان دەکرێت.
گومانلێکراوەکان بەنیازبوون ژمارەیەک ناوچەکە بکەنە ئامانجی هێرشەکانیان لەوانە کۆنسولخانەی ئەمریکا لە شاری ئادانا.