Eren Bozkurt
13 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2020
ئادانا - AA
سێ تۆمه‌تباری داواكراوی ئه‌و رووداوه‌ی تیایدا گیانله‌ده‌ستدانی ئایلانی كوردی لێكهوتهوه كه ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌نارده‌ریا له شارۆچكه‌ی بۆدڕومی سه‌ربه پارێزگای موغڵا دۆزرایه‌وه، له ئادانا ده‌ستگیركران و هه‌ركامیان به ١٢٥ ساڵ زیندانی سزا دران.
هه‌ر یه‌ك له جبرائیل ئه. و ئه‌جه‌ویت بوله‌نت گ. و عه‌لی جان ش. كه تۆمه‌تباری رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی ئه‌و به‌له‌مه‌ن كه له ٢ی ئه‌یلوولی ٢٠١٥دا كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی سووری هه‌ڵگرتبوو كه ئایلان كوری-ان له‌نێودابوو و به‌نیاز بوون به‌رێگه‌ی نایاسایی بپه‌ڕنه‌وه بۆ یۆنان، له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركران.
دوای رێكارییه‌كانی ئاسایش تۆمه‌تباره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كران و، له لایه‌ن دادگای سزای قورسی بۆدرومه‌وه له رێگه‌ی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگ (SEGBİS)ه‌وه دادگایی كران و به تاوانی ''ئه‌گه‌ری كوشتنی به ئه‌نقه‌ست''ی پێنج كه‌س یه‌كی به ١٢٥ ساڵ زیندانی سزا دران.
پاش ته‌واوبوونی رێكارییه‌كان، تاوانباران گوازرانه‌وه بۆ گرتووخانه.