ئه‌نقه‌ره
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئارنچ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و ئاشكرایكرد كه له‌باره‌ی قۆناغی چاره‌سه‌رییه‌وه حه‌فته‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو ئه‌نجامداوه و تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كان كراوه، له‌وباره‌یه‌وه‌ش گشت ئه‌كته‌ره‌كانی قۆناغی چاره‌سه‌ریی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌رشانیان به باشترین شێوه.
ئارنچ روونیكرده‌وه كه كلیلی چاره‌سه‌ریی له یاسای په‌رله‌مانی توركیایه له‌باره‌ی به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و "ریشه‌كێشكردنی تیرۆر" كه به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا ده‌نگیان بۆ داوه.
ئارنچ له‌باره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی نوێ و كاتی راگه‌یاندن و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، هیچ زانیارییه‌كی ئاشكرا نه‌كرد.