ئه‌نقه‌ره
سەرکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی له وەزیری بەرگریی ئەمریکا جاك هیگڵ کرد. هه‌ردوولا له كۆشكی چانكایا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به داخراوی ئه‌نجامدا، كه ماوه‌ی سه‌عاتێك و 10 خوله‌كی خایاند.
هاوكات وه‌زیری به‌رگریی تورکیا عیسمه‌ت یڵماز و راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا فه‌ره‌یدون سینیرلی ئۆغڵو ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هەروەها باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره رۆس وێلسن، كه وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیخواز له باڵیۆزخانەی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌كاربووه، یاوه‌ری هیگڵی كرد.