Ramal Mahmood
20 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتەوە کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر ئامانجی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سووریا دەستی پێکردووە و پێی ناوەتە ١٥٠هەمین رۆژییەوە هەزار و ٩٤٠ چەکداری داعش و ٣١٥ ئەندامی پەکەکە/پەیەدە کوژراون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتەوە راگەیەندراوی هەفتانەی بڵاوکردەوە.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا بەئامانجی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
لەمیانی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٢٧ یەکەی نیشتەجێبوون کە رووبەرەکەی هەزار و ٨٧٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لە هێڵی عەزاز-جەرابلوس ئازاد کراون. ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی ئەلباب کە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ـەوە دەستی پێکردووە توانراوە گەڕەکەکانی رۆژئاوا و باکووری دەرەوەی شارۆچکەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەلباب و لەو چوارچێوەیشدا لە ١٩ی مانگ سوفلانیە کۆنتڕۆڵکرایەوە.
گرتنەبەری رێوشوێنی پێویستیش بەردەوامە بۆ رێگەگرتن لە چەکدارانی پەکەکە/پەیەدە تاکو لە بەشی رۆژهەڵات لە عەفرین و لە بەشی رۆژئاوا لە منبج هێرش نەکەن.
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕاتەوە سوپای تورکیا هەزار و ٩٤٠ چەکداری داعش و ٣١٥ چەکداری پەکەکە/پەیەدەیشی کووشتووە.
فەرماندەیی هێزەکانی ئاسمانی هەزار و ٣٣٨ بۆمبیان ئاراستەی هەزار و ٢٣٧ ئامانج کردووە. سێ هەزار و ١٤ بۆمبی دەستکرد و ٤٣ مینیان پووچەڵکردووەتەوە.