Sarp Özer
01 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی هەفتەی رابردوودا بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، ٣٨ چەکداری رێکخراوەکە کە ژمارەیەکیان بەرپرسی باڵان، کوژراون، ١١ چەکدار خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە و ١٦ چەکداریش دەستگیرکراون.
لەراگەیەنراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، زانیاریی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەماوەی رۆژانی ٢٤-٣٠ی نیساندا دراوە.
بەو پێیەش لەو ماوەیەدا لەلایەن هێزە وشکانی و ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا، جەندرمە، پۆلیس، هێزە تایبەتەکان و یەکەکانی کۆماندۆوە، ٥٧٩ ئۆپەراسیۆن کراوەتە سەر پەکەکە. لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیشدا ٢٣٨ کەس کە هاوکاریی پەکەکەیان کردووە، دەستبەسەرکراون.
هاوکات لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستە بیانییەکاندا، ٤٣ گومانلێکراو بە پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە هەبووە، دەستگیرکراون.
لەمیانی بەرەنگاربوونەوەی فەتۆشدا ٢ هەزار و ٣٣١ کەس کە پەیوەندییان بە رێکخراوەکەوە هەبووە، دەستبەسەرکراون.
لەپاڵ ئەمانەشدا لە ئۆپەراسیۆنەکانی هەفتەی رابردوودا بۆ سەر پەکەکە، ٣٨ چەکداری رێکخراوەکە کە ژمارەیەکیان بەرپرسی باڵان، کوژراون، ١١ چەکدار خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە و ١٦ چەکداریش دەستگیرکراون.