Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن- AA
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئاشتۆن کارتەر رایگەیاند ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ لەدەستی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، خاڵێکی وەرچەرخانە لەهەڵمەتی بۆ هەمیشە شکستخواردنی رێکخراوەکە.
ئاشتۆن کارتەر روونکردنەوەیەکی نووسراوی سەبارەت بەدەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ بڵاوکردەوە.
کارتەر لەروونکردنەوەکەیدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی راگەیاندووە و نووسیویەتی:
''ئەمە خاڵێکی وەرچەرخانە لەهەڵمەتی بۆ هەمیشە شکستخواردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش. ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، ئامادەی هاوکاریی و پشتیوانییکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هێزەکانی پێشمەرگە و گەلی عێراقن لەو جەنگە سەختەی کە لەبەردەمیاندایە. باوەڕمان وایە هاوبەشە عێراقییەکانمان بەسەر دوژمنە هاوبەشەکەماندا سەردەکەون و مووسڵ و ئەو ناوچانەی خاکی وڵاتەکەیان کە لەژێر ستەمی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدایە، رزگاردەکەن''.