Orhan Çiçek,1 23
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2019
ئانتاڵیا – AA
له كانوونی یه‌كه‌میشدا گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی له ئانتالیا ده‌چنه ناو ده‌ریا و له كه‌نار ده‌ریا ده‌چنه به‌ر خۆر.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئانتالیا چوار وه‌رزی ساڵ له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه گه‌شتیار بۆ خۆی راده‌كێشێت.
له كاتێكدا شه‌پۆلی سه‌رما و سۆڵه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی توركیای گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام پله‌كانی كه‌شوهه‌وا له ئانتالیا ٢٠ پله و رێژه‌ی شێ-یش له‌و شاره‌دا ٢٧ه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له كه‌شوهه‌وای خۆره‌تاوی شاره‌كه چێژ ببینن روو ده‌كه‌نه كه‌ناراو و باخچه‌كان. ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانش به كه‌ناراوه‌كاندا پیاسه ده‌كه‌ن.