Muhammet Ali Kemal
28 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2017
ئانتاڵیا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار وڵاتانی ئەورووپا، لە هەڵبژاردنێکی تورکیادا، لایەنگریی دەکەن. ئایا ئەمە رێکەوتە؟".
مەولود چاوشئۆغڵو لەمیانی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئانتاڵیا، ئاماژەی بەوەکرد دەستی هاوکاریی بۆ هەرکەسێک لە وڵاتانی باڵکان، ئەفریقا و ئاسیای ناوەڕاست درێژکراوە و گوتی: ''لەبەر ئەوە پێویستە بەهێزتر بین. پێویستە لەهەموو شوێنێکی جیهان بوونمان هەبێت''.
چاوشئۆغڵو تیشکی خستە سەر ئەوەی لەنێو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا کاتێک تورکیا ئامادەبوونی لە کۆبوونەوە و گفتوگۆکاندا دەبێت، بڕیاری دادپەروەرانە دەدرێت و بەسەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەمیشە دژایەتی دەبڵ مۆراڵی و دووڕوویی کردووە و دەکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەکرد بۆ 45 هەزار مرۆڤ کە لە حەلەب گیریان خواردبوو، جگە لە تورکیا هیچ وڵاتێکی دیکە هیچ هەڵوێستێکی نەنواندا و رایگەیاند ''ئێستا لە سووریا هیچ لایەنێک زیاتر لە ئێمە هەوڵ نادات بۆ فراوانکردنی ئاگربەست و چارەسەری سیاسیی. ئەگەر بێت و ئێمە ئەو فرمێسکانەی لەوێ دەڕژێن نەوەستێنین، ئەوا هیچ کەس نایوەستێنێت. چونکە هەموان حساباتی تریان هەیە. لەبەر ئەوە پێویستە تورکیا لەئێستای بەهێزتر بێت''.