Dilara Küçükerdoğan,1 23
22 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی ئاک پارتی، عومه‌ر چه‌لیك له‌باره‌ی بڕیاری دادگای یۆنان بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به‌و كودهتاچیانهی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی تهمووز بۆ یۆنان هەڵاتن رایگه‌یاند: "دادگای یۆنان له‌گه‌ڵ كوده‌تاچییه‌كان و دوژمنانی توركیایه. ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی قورس‌تر و ئابڕووبهرانهتره له پشتگیریكردنی تیرۆر".
چه‌لیك له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویته‌ر له‌باره‌ی بڕیاری دادگای یۆنان بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی به‌و كودهتاچیانهی دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی ١٥ی تهمووز بۆ یۆنان هەڵاتن، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی ئاک پارتی به ئاماژه‌دان به‌وه كه دەرکردنی بڕیارێک لە لایەن دادگای باڵای یۆنان کە كوده‌تاچییه‌كان ده‌پارێزێت، ده‌رخەری وەلانانی یاساكانە رایگەیاندووە: "دادگای یۆنان له‌گه‌ڵ كوده‌تاچییه‌كان و دوژمنانی توركیایه. ئه‌مه هه‌ڵوێستێكی قورس‌تر و ئابڕووبهرانهتره له پشتگیریكردنی تیرۆر. هه‌رگیز ئه‌وانه‌مان بیرناچنه‌وه كه به پێدانی چه‌ك، پشتیوانی تیرۆریستانیان كرد و به بڕیاره‌كانی دادگا كوده‌تاچییه‌كان ده‌پارێزن".