Aydın Arık
22 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
بینگۆل - AA
لهبینگۆل له‌ئه‌نجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و بارهه‌ڵگرێكی بچو‌وكدا، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌سه‌ر رێگای بینگۆل-مووش له‌ناوچه‌ی شه‌ره‌ف مه‌یدانی، ئۆتۆمبێلێك و بارهه‌ڵگرێكی بچووك پێكیاندا داوه.
ده‌ستبه‌جێ دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و شاره‌وانی و ئافاد ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران.
پینج له سه‌رنشینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كان له‌شوێنی رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سیش به‌برینداری گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بینگۆل.
به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له برینداره‌كان له‌نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.