Zekeriya Karadavut
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2021
ئەکسارای ــ AA
دۆڵی ئیھلارا لە پارێزگای ئاکسارای ناوەڕاستی تورکیا، بەھۆی دیمەنە سروشتییە جوانەکانی و بوونی شوێنەوارە مێژووییە دەگمەنەکان تیایدا، بووەتە مایەی سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران.
ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روو لە دۆڵی ئیھلارا دەکەن، ئەوەیش بەھۆی ئەوەی کە دۆڵەکە دیمەنەیەکی سروشتیی زۆر جوانی ھەیە و ژمارەیەک شوێنەواری مێژوویی دەگمەنیشی لەخۆگرتووە.
دۆڵی ئیھلارا کە دەکەوێتە ناوچەی کاپادۆکیا سەربە قەزای گوزال یورت، ژمارەیەک کڵێسای بە بەرد نەخشێنراو و ژمارەیەک شوێنەوار کە مێژووییەکەیان بۆ سەدان ساڵ بەرلە ئێستا دەگەڕێتەوە لەخۆدەگرێت، ئەمە وێرای ئەوەی دۆڵەکە، سروشتێکی جوان و ناوازەی ھەیە.
درێژی دۆڵی ئیھلار کە بە "گەوھەری کاپادۆکیا" ناودەبرێت ١٨ کیلۆمەترە و دووەم گەورەترین کەندەری جیھانە و لە ماوەکانی سەرەتای مەسیحییەت ناوەندێکی ئایینیی بووە.
گەشتیاران دەتوانن لە رێگای ٣٨٢ پەیژەوە، بچنە ناو دۆڵی ئیھلارا و رووباری "میلندیز" کە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی دۆڵەکەیە، ببینن.
سەرۆکی شارەوانیی ئەکسارای، ئەفرین دینچیر بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە دۆڵی ئیھلارا دووەم گەورە کەندەرە لە جیھاندا و گوتی: "ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانی دۆڵی ئیھلارا دەکەن، ئەوەی دۆڵەکە لە دۆڵەکانی دیکە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە جوانی سروشت و شوێنەواری مێژوویی لەخۆدەگرێت".
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەوڵی زۆریان داوە بۆ پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان لە دۆڵی ئیھلارا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران.